وێڕای ناڕەزاییەکان لەسەر دەستوری کاتیی سوریا بەڵام ئەوەی زیاتر جێی نیگەرانییە سەرەکییەکەیە، ئەوەیە پاش 5 ساڵی تر بەندەکانی ئەم دەستورە کاتییە ببنە زەمینەی بەندەکانی دەستوری هەمیشەیی ئەو وڵاتە.
سەرۆکی کاتیی سوریا ئەو دەستورە کاتییەی مۆرکرد وەک دەگوترێت بۆ قۆناغی گواستنەوەی وڵاتەکەیە، هەرچەندە پرسیارگەلێکی زۆریشی لەسەر هەیە.
دکتۆر ئێدمۆند غەریب، پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا ئاماژە بەوە دەکات دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو بەرنوسە کاتییە دوای ئەوەی ئەحمەد ئەلشەرع مۆری دەکات مشتومڕێکی ڕژدی بە دوای خۆیدا هێناوە لە سوریادا و دەڵێت " ڕاستە هەندێک هەن پشتیوانی لەو دەستورە کاتییە دەکەن، بەڵام ئەوەی بەکار دەهێنرێت بۆ کارپێکردنی لە 5 ساڵی داهاتوودا لەژێر فەرمانڕەوایەتییەکی ئیسلامیدا، مایەی ڕەخنە و ناڕەزاییە چونکە بەشێوەیەکی گونجاو سەروسەودای نەکردووە لەگەڵ کێشەی پێکهاتەکاندا و چارەسەرکردنی کێشەکانیان. ڕەخنەکان لەلایەن زۆربەی گەلی سوریاوە لەسەر ئەو بنچینەیەیە کە بەرژەوەندییەکانی خەڵک تیایدا بە هێند وەرنەگیراون؛ زۆرێکیش لەوانەی قسەیان لەسەر ئەم دەستورە کاتییە کردووە، ڕەخنەی قورسیان هەیە لەسەر بابەتی دەسەڵاتی حکومەتی نێوەند، چونکە دەسەڵاتێکی زۆر زۆر دراوە بە سەرۆکی وڵات و دەسەڵاتەکانیش جیانەکراونەتەوە لە یەکتر، ئەڵبەت ئەمانە بێ لەوەی هەندێک بەندیشی تیادایە، وەک فەرامۆش کردنێکی تەواوەتی پێکهاتەکانی تری سوریا دەبینرێت و خوێندنەوەی سڕینەوەی ناسنامەکانی بۆ دەکرێت."
دکتۆر سەربەست نەبی، پسپۆڕی یاسایی لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، سەرلەبەری ئەو دەستورە کاتییە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت لەوبڕوایەدا نییە ئەم دەستورە کاتییە ئارامی و ئاشتی بێنێتە ئاراوە بۆ سوریا "ئەم دەستورە بە پەلە نوسراوە و هیچ مانایەکی تیادا نییە بۆ دەستوەێکی سیڤیلیانە و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئێستای سوریای زۆر زیاتر کردووە بە بەراورد لەگەڵ دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پێشوودا و ڕێک وەک ئەوەیە ئەم دەسترە کاتییە تەنها بۆ عەرەبی موسڵمان داڕێژرابێت و دامەزراندنی دەوڵەتیش لەسەر ڕێوشوێنی دەوڵەتێکی سەلەفی دەبێت، تەنانەت مافی مرۆڤ و مافی ژنانیش لەو دەستورە کاتییەدا هیچ جێیەکی بۆ نەکراوەتەوە."
ئەبو ئەحمەد ئەلجەزائیری، کە یەکێک بووە لە سەرکردەی ئەو هێزانەی لەگەڵ هەیئەتی تەحریری شامدا لە مانگی 12دا چوونە ناو دیمەشقەوە، ڕوو لە کریستیانەکانی وڵاتەکە دەڵێت "سوریا دەبێتە دەوڵەتێکی ئیسلامیانەی سوننەی ئەمەوی و ئێوەی خاچ هەڵگر، ئەرکە ئاینیەکانتان، ئەرکە کافریانەکانتان تەنها لە ماڵەکانتاندا بەجێدەگەیەنن و سەرشۆڕانەش دەیکەن لە ماڵەکانتاندا و دەبێت زەلیلانە لەناوماندا بژین. وەڵاهی وە بیلاهی وە تەڵاهی، بێجگە لە فەرمانڕەوایەتییەکی ئیسلامیانە بە هیچ شتێکی تر ڕازی نابین."
دکتۆر ئێدمۆند، جەخت دەکاتەوە لەوەی پرسی سەپاندنی شەریعەت وەک تەنها سەرچاوەیەکی فەرمانڕەوایەتی لە سوریادا وەک دەڵێت "دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەناو پێکهاتە ئاینیەکانی تردا دروست کردووە، بەڵێ باس لە ماف و پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا کراوە کە ئەمە ئەرکی سەرەکیی حکومەتێکی دیموکراتییە بەڵام دانانی شەریعەتی ئیسلامی وەک تەنها سەرچاوەیەک بۆ یاسادانان، ئاستی نیگەرانییەکانی زۆر زیاتر کردووە سەبارەت بە پاریزراویی ئەو پێکهاتانەی لەگەڵ سیکیولاریزمدان و گومانێکی زۆریشی دروستکردووە لەسەر ئەگەرەکانی شەڕی ئاینزایی لە سوریادا."
دکتۆر ئێدمۆند دەڵێت "فرەیی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی تر لە تەواوی پرۆسەکانی سوریای نوێدا و بابەتی یەکگرتووییش دۆسێ هەرە گرنگەکانن بۆ سەقامگیریی و ئاشتی لە سوریادا. ڕاستە یەکگرتوویی خاک و گەلی سوریا هەر زۆر گرنگە بەڵام ئەو کەتوارەی لەسەر زەوی هەیە ڕێک شتێکی ترمان پێدەڵێت و ئەو کەتوارەش کە ئێستا هەیە، هەروەها ئەم دەستورە کاتییەش، بمانەوێت و نەمانەوێت پرس و گومانێکی زۆر دەخاتە سەر گەیاندنی یارمەتی و کۆمەکە مرۆییەکان و پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان و داینامیکی هەرێمەکە، هەر هەمووشیان پێکەوە دەبنە فاکتەر بۆ زانینی ئەوەی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا هەتا چ ئەندازەیەک دەتوانن هەتا چ ئەندازەیەک ئەو دەستورە جێبەجێ بکەن."

| # | Наименование новости | Тональность | Информативность | Дата публикации |
|---|---|---|---|---|
| 1 | پسپۆڕ: تاران و ئانکەرە سوریا دەکەنە قوربانیی بۆ هەژمونەکانیان | 0 | 5.62 | 07-03-2025 |
| 2 | تورکیا لە سوریای شەرعدا | 0 | 7.37 | 12-03-2025 |
| 3 | وەرچەرخانی سەرهەڵدانە سیڤیلییەکان بۆ ئاینیی، سوریا بە نمونە | 0 | 6.24 | 06-12-2024 |
| 4 | ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: داعش گەڕاوەتەوە ناوچەکە و ئێمەش سەرقاڵی ئەو هێرشانەین دەکرێنە سەرمان | 0 | 6.86 | 12-12-2024 |
| 5 | عەبدولعەزیز زیاب: هێزە میلیشیاییە لە یاسادەرچووەکانی عێراق و تێرۆریستان دوو دیوی دراوێکن | 0 | 5.62 | 09-12-2024 |
| 6 | ئێرینا سوکرمان: تورکیا لەشکری نیشتمانی سوریا بەکاردەهێنێت بۆ لێدانی لایەنە کوردییەکان | 0 | 7.37 | 31-01-2025 |
| 7 | ئیسرائیل و کورد، هەنگاونان بۆ پەیوەندییەکی دۆستانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا | 0 | 5.33 | 06-03-2025 |
| 8 | پسپۆڕ: بەرژەوەندییەکان عێڕاق و سوریای بێدەنگ کردووە لە ئاست تورکیادا | 0 | 5.9 | 29-01-2025 |
| 9 | سەیف ڕەعد: ئێران دانوستاندن ناکات و خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات | 0 | 6.08 | 13-03-2025 |
| 10 | Syria blames Israel for strikes on military airport in Idlib | 0 | 10.5 | 18-08-2026 |