Вход на сайт

Просмотр новости

Найдите то, что Вас интересует

ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: داعش گەڕاوەتەوە ناوچەکە و ئێمەش سەرقاڵی ئەو هێرشانەین دەکرێنە سەرمان

Дата публикации: 12-12-2024 18:47:47

گۆڕینی ڕژێم لە سوریادا وەک ئاماژەی پێدەکرێت بەس نییە بۆ سەقامگیریی ئاسایشی لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەدا.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت هێشتاش ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی وەک داعش مایەی مەترسییەکی گەورەن لەسەر ئایندەی سوریا و ئێستاش لە جموجۆڵدایە و دەرفەتی بۆشایی ئاسایشی قۆزتۆتەوە.
ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، دەڵێت " بەبێ هیچ گومانێک داعش بەهێزتر بووە وبە تایبەتیش لە بیابانی سوریادا، پێشتر چەکدارەکانی داعس خۆیان حەشار دابوو، بەڵام ئێستا بە ئاشکرایی جموجۆڵیان هەیە؛ پێشتر لەشکری سوریاش شەڕی داعشی دەکرد، ئێستا لەشکر نەماوە و ئیتر شەڕیش نەما لە نێوانیاندا. داعشەکان هاتوونەتەوە ناوچەکە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە حەسەکە 3 ئەندامی ئێمەیان کوشت."
داعش لە ساڵی 2014 لە سوریا و لە عێراقدا دەوڵەتی خەلافەتی دامەزراند، دواتر هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر زەوی و بە یارمەتی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا ئەو دەوڵەتە خەلافەتییە لە سوریا ڕوخێندرا.
هەرچۆنێک بێت لە ئێستادا شەڕی لابەلا هەیە لە نێوان هەسەدە و بەشێک لەوهێزە چەکدارانەی ڕژێمی بنەماڵەی ئەسەدیان ڕوخاند و پێشدەچێت ئەو شەڕانە کاریگەرییەکی نەرێنی کردبێتە سەر ئاستی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریادا.
ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت "هاوکاتی چڕ بوونەوەی زیاتری شەڕەکان لەگەڵ ئێمەدا لە زۆربەی ناوچەکاندا، ناچاربووین هەندێک لە هێزەکانمان بکشێنینەوە بۆ ناوچەکانی نزیک ئۆردوگای ئەلهۆل و هەروەهاش بۆ بەرەکانی شەڕ. هەوڵەکانمان و هەوڵەکانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەییش دژ بە داعش کەمتربوونەتەوە چونکە هێزەکانمان و هەواڵگریشمان کەوتوونەتە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزە چەکدارانەی شەڕمان دەکەن."
 
شیکەرەوە هاوڕان و نیگەرانیش دەردەبڕن لە سەرهەڵدانەوەی داعش. ئەمەریکا لە سەروەختی بەڕێوبەرایەتی یەکەمی دانۆڵد ترامپدا، ژمارەی سەربازەکانی ئەمەریکای لە سوریادا کەم کردەوە.
ئاڵیسن مەکمانوس، لە نێوەندی پێشکەوتنی ئەمەریکا دەڵێت "نزیکەی 900 سەربازی ئەمەریکایی لە سوریان و چەندان ساڵیشە لەوێن؛ بێگومان ئێستا ژمارەکە کەمترە پاش هەوڵەکانی دران بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریادا؛ دەزانین هێشتاش چەکدارەکانی داعش جموجۆڵیان هەیە، هەربۆیە پرسیار دەکرێت لەسەر ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش." پەرسەندنە ئاسایشییەکان لە سوریادا وەک شیکەرەوە جەختی لێدەکەنەوە دەشێت کاریگەری هەبێت بەسەر بڕیارە ئاسایشییەکانی بەڕێوبەرایەتی داهاتووی ئەمەریکاوە.
ئاڵیسن، دەشڵێت "دانۆڵد ترامپ بە تەواوەتی ئاشکرای کردووە کە مەرج نییە پەرەسەندنەکانی سوریا بەلای ئەمەریکاوە بە هێند وەربگیرێن؛ بەڵام دەشیت ئەمە بگۆڕدرێت لەسەر بنچینەی گۆڕانکارییەکان لە سوریادا؛ ئەگەر مەترسی بێتەوە ئارا بۆ سەر سەقامگیریی لە ناوچەکەدا وەک ساڵانی 2014 و 15 و 16، ئەوا دەشێت ئاستی نیگەرانییەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپ بەرز بکاتەوە."
پەرسەندنە ئاسایشییەکان لە سوریادا وەک ئاڵیسن، جەختی لێدەکاتەوە دەشێت کاریگەری هەبێت بەسەر بڕیارە ئاسایشییەکانی بەڕێوبەرایەتی داهاتووی ئەمەریکاوە و دەڵێت "دانۆڵد ترامپ بە تەواوەتی ئاشکرای کردووە کە مەرج نییە پەرەسەندنەکانی سوریا بەلای ئەمەریکاوە بە هێند وەربگیرێن؛ بەڵام دەشیت ئەمە بگۆڕدرێت لەسەر بنچینەی گۆڕانکارییەکان لە سوریادا؛ ئەگەر مەترسی بێتەوە ئارا بۆ سەر سەقامگیریی لە ناوچەکەدا وەک ساڵانی 2014 و 15 و 16، ئەوا دەشێت ئاستی نیگەرانییەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپ بەرز بکاتەوە."
هەرچۆنێک بێت ئەو ڕەوشە نوێیەی لە سوریادا هاتۆتە ئاراوە و هێرشی هێزە چەکدارەکان کە سەر بە تورکیان بۆسەر ناوچەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا وەهایان کردووە بەرەنگاربوونەوەی داعش وەک پێویست نەبێت.
ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، دەڵێت "ڕاستە، ئەو کردە لەشکریانەی خۆمان هەڵپەساردووە چونکە سەرقاڵین بەو هێرشانەی لە باکور و لە باشورەوە دەکرێن. هێزەکانی هاوپەیمانانیش بە هەمان شێوە سەرقاڵی ئەو بابەتەن و نایانپەرژێتە سەر شەڕ. هەربۆیەشە ماوەیەکە شەڕی دژی داعشمان ڕاگرتووە، نەک بەهۆی ئەوەی بڕیاردرابێت شەڕی داعش نەکەین، بەڵکو بەهۆی ئەو ڕەوشەیەوەیە کە تیایداین ئێستا.
هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ چەند ڕۆژێک کۆنترۆڵی ناوچەکانی دێرالزوری کردبوو وەک هەوڵێک بۆ ڕێگەگرتن لە دروستبوونی بۆشایی ئاسایشی و هەروەهاش بەرەنگاربوونەوەی هەر جموجۆڵێکی داعش، بەڵام دواتر هەسەدە لەو ناوچانە کشایەوە.

Основное содержимое страницы с новостью.

This item is part of

Схожие новости

#Наименование новостиТональностьИнформативностьДата публикации
1وەرچەرخانی سەرهەڵدانە سیڤیلییەکان بۆ ئاینیی، سوریا بە نمونە06.2406-12-2024
2عەبدولعەزیز زیاب: هێزە میلیشیاییە لە یاسادەرچووەکانی عێراق و تێرۆریستان دوو دیوی دراوێکن05.6209-12-2024
3پسپۆڕ: تاران و ئانکەرە سوریا دەکەنە قوربانیی بۆ هەژمونەکانیان05.6207-03-2025
4تورکیا لە سوریای شەرعدا07.3712-03-2025
5دکتۆر ئێدمۆند غەریب: سەپاندنی شەریعەت لە دەستوری کاتیی سوریادا دڵەڕاوکێی لەناو پێکهاتە ئاینیەکاندا دروست کردووە0714-03-2025
6کورد لە پەیوەندییەکانی نێوان ترامپ و ئەردۆغاندا06.5617-01-2025
7ئێرینا سوکرمان: تورکیا لەشکری نیشتمانی سوریا بەکاردەهێنێت بۆ لێدانی لایەنە کوردییەکان07.3731-01-2025
8نوێنەری وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق لە سلێمانی: دەستی مەزهەبی هەیە لە هێنانی ئاوارە لوبنانیەکان بۆ عێراق 06.3414-10-2024
9پسپۆڕ: بەرژەوەندییەکان عێڕاق و سوریای بێدەنگ کردووە لە ئاست تورکیادا05.929-01-2025
10سەیف ڕەعد: ئێران دانوستاندن ناکات و خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات06.0813-03-2025

Классификация: . Схожих патентов: 0. Схожих новостей: 10. Тональность: 0. Информативность: 6.86. Источник: www.dengiamerika.com.